قوباد تاڵەبانی جەختدەکاتەوە لەسەر پاراستنی ژنان و کچانی میدیاکار لە ھەر ھەڕەشە و توندوتیژییەک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە و باسیان لە پرسی مافی ڕۆژنامەنووسان کرد بە تایبەتی ڕاگرتنی باڵانسی جێندەری لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پاراستنی ژنان و کچانی میدیاکار لە ھەر ھەڕەشە و توندوتیژییەک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
جەختیشیان کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بە یاسای کاری ڕۆژنامەگەری و ھەموارکردنەوەی بە جۆرێک لەگەڵ ئەم سەردەمەی دیجیتاڵ میدیادا بگونجێت.
قوباد تاڵەبانی داواشی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کرد کار بکەن بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کۆنگرەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ببەستن و بە ھەموو شێوەیەکیش ھاوکاریان دەبێت.