دوای دوو ڕۆژ لە دانوستان لەگەڵ گەورە دیپلۆماتکارانی خۆرئاوا، بزوتنەوەی تاڵیبان دەرەنجامی وتووێژەکانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، وەفدەکەی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان داوای دەستەبەرکردنی ھاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی ئەفغانستان کردووە.
وتیشی، ھاوکارییە داواکراوەکانیش بۆ بوارەکانی، تەندروستی، پەروەردە، کشتوکاڵ و پێداویستی مرۆیی بووە.
پێشتر بزوتنەوەی تاڵیبان چەندین جار داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ھاوکاری ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی بکەن.
ئەفغانستان لە دوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دووچاری قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووە و کەرتی تەندروستیش بە تەواوی ھەرەسی ھێناوە.