مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، جیاوازی لە نێوان ھیچ ناوچەیەکی عێراق ناکەن و مافی ھاوڵاتیانی عێراقیان لە لا پیرۆزە.
کازمی لە پەیامێکیدا بۆ ھاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکانی سوریا ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری پێویستیان پێشکەش دەکەن و پارێزگارییان لێ دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لێپرسراوانی ئیداری سنووری پارێزگای نەینەواش کرد خزمەتگوزاری بە پەلە بگەیەننە ھاوڵاتیانی سنورەکە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
ھەر لە چوارچیوەی داواکارییەکانیدا بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد پەلە بکەن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاوڵاتیان.