لە گوندێکی سەنگەسەر ھێرشکرایەسەر تیمی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا
2022-01-26
|
کوردسات نیوز
لە گوندێکی سەنگەسەر بەچەک ڕووبەڕووی تیمی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بوونەوە و لەئەنجامی ڕووبەروِووبوونەوەکەدا پۆلیسک و ئەفسەرێک برینداربوون .
بەھۆی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە گوندێکی سنوری سەنگەسەر ھێرشکرایەسەر تیمی بەستنی پێوەری زیرەک، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تیمەکانی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا و ھێزێکی پۆلیس چونەتە گوندی ئاشوران لە ناحیەی سەنگەسەر، بەمبەستی بەستنی پێوەرەکە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە رێگرییان کردووە و بە چەک روبەڕوی تیمەکە بونەتەوە.
ھەربەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەکەدا پۆلیسک و ئەفسەرێک برینداربوون، لەئێستاشدا رەوشەکە کۆنتڕۆڵکراوە، پۆلیسی ناوچەکەش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
|