دکتۆر رەنج ئەنوەر بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانە سلێمانی کۆچی دوایکرد

2022-01-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانە سلێمانی دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایکرد،

"د. رەنج ئەنوەر" بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی، دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ خزمەتکردنی لەکەرتی تەندروستی، بەھۆی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

"د. ھێرش سەلیم"جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دکتۆر رەنج ھەر لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ماندونەناسانە لەھێڵی پێشەوەی رووبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا بووە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، گیان لە دەستدانیشی کەلێنێکی گەورەی لەکەرتی تەندروستی دروستکرد.