ھێزەکانی پشتیوانی دوو لە ھێزەکانی ٧٠ گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

2022-01-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە .

 لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ھێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، "لیوا روکن ھۆشمەند رەشید"جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٥ی ئەم مانگەوە تەواوی ھێزەکانی پشتیوانی دوو لە ھێزەکانی ٧٠ وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رابردوودا ھێزەکانی پشتیووانی یەک بەھەمان شێوە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.