کونسوڵی گشتی ئەمریکا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەک پزیشکی پسپۆڕ

2022-01-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان لە زانکۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەک پزیشکی پسپۆڕ کە ڕۆڵیان ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەرباری پەتای کۆرۆنا لە ناو ھاوڵاتیاندا.

ھەروەھا ئەو پزیشکانە بەشدارییان کردووە لە چالاکیەکانی گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی پردی کەلتوری و پەروەردەیی لە نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان.