زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی پارێزگای دھۆک ماون و لە ڕەوشێکی مرۆیی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن.
وتەبێژی نوسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش لە دھۆک دەڵێت، ھاوکارییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانەوە بۆ ئاوارەکان زۆر کەمبوونەتەوە، ئاوارەکانیش پێویستیان بە بەھاناوەچوون و ھاوکاری زیاترە.