تەندروستی جیھانی پێشبینی کۆتاییھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

2022-01-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی پێشبینی دەکات کۆتاییھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیک بێت.

ھانز کلوگ بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانیی لە ئەوروپا رایگەیاندوە، پێدەچێت تا مانگی مارس رێژەی لەسەدا ٦٠ی ئەوروپییەکان توشی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ببن، بەو شێوەیەش بەھۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە یاخود وەرگرتنی ڤاکسین، بەرگری گشتی دژی ڤایرۆسەکە دروست دەبێت و پێدەچێت کۆتاییھاتنی کۆرۆنا نزیک بێت. 


پێشتریش زانایان رایانگەیاندوە، بەھۆی ئەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن مەترسییەکانی لە جۆرەکانی پێشتری ڤایرۆسەکە کەمترە، دەکرێت ھیوایەک ھەبێت بۆئەوەی جۆرەکانی دواتریش کە دروست دەبن مەترسییەکانیان کەمتر بێت و قۆناغ بە قۆناغ ھاوشێوەی ڤایرۆسەکانی تر، مەترسییەکانی کۆرۆناش لە جیھاندا کەمببێتەوە.