لە کەرکوک وەرگرتنی ڤاکسین کراوەتە مەرجی چونەژورەوە بۆ ناو فەرمانگەکان

2022-01-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ھۆبەی تەندروستی گشتی لە تەندروستی کەرکوک دەڵێت، کەرکوک لەرێزی پێشەوەی پارێزگاکانی عێراقە لەرووی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا، بەشێکی ئەو حاڵەتانەشی تۆمارکراون لە جۆری ئۆمیکرۆنن، ئەندامێکی شانەی قەیرانەکانیش لەپارێزگای کەرکوک دەڵێت، بەمەبەستی پاراستنی ھاووڵاتیان، وەرگرتنی ڤاکسینیان کردۆتە مەرجی چوونە ژورەوەی ھاوڵاتیان بۆ ناو فەرمانگەکانی کەرکوک.