لە سلێمانی ژمارەیەکی کەمی بەنزینخانەکان بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکەن

2022-01-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی دابینکردنی بڕێکی کەمی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و کەمی ژمارەی بەنزینخانەکان و زۆری خواست لەسەری، رۆژانە شۆفێران چەندین سەعات لە سەرەدا دەوەستن بۆئەوەی بەنزینە ٦٩٠ دینارییەکەیان دەست بکەوێت، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، بەنزینەکەی عێراق کەمە و بەشی شۆفێران ناکات، بەڵام لە ھەولێر بەنزینی کار بەھەمان نرخی بەنزینەکەی عێراق دابەش دەکرێت و بەبێ ھیچ ھۆکارێک سلێمانی لێ بێبەشکراوە.