کادرانی یەکێتی و پارتی داوا دەکەن کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێتەوە

2022-01-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کادرانی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک ھاوڕان لەسەر ئەوەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا ئیدارەی کەرکوک پێچەوانەی خواستی ھەموو پێکھاتەکان کاری کردووە و ھەوڵی تەعریب و شێواندنی دیمۆگرافیای پارێزگاکەی داوە، بۆیە دەبێت بە پێی شایستەی ھەڵبژاردنەکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد بگەڕێتەوە و بە ئەرکی سەرکردایەتی سیاسی کوردی دەزانن پرسی کەرکوک ئەولەویەتی دانوستانەکانی کورد بێت لەگەڵ لایەنەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.