لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تیمەکانی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگەی دەیان ئامێرەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ڕێگەوبانەکانی شارەکەن و لە ئێستادا زۆرینەی شەقامەکان پاککراونەتەوە.
توانا بەھادین لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانیان بە بەردەوامی سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ڕێگەوبانەکانن و لە ماوەی چەند سەعاتێکدا شەقامەکانی بازنەیی مەلیک مەحمود و سالم و بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانیان پاککردووەتەوە و خوێ ڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی ھاتووچۆ تێیاندا ئاسایی ببێتەوە.