فاوچی: کۆرۆنا دوای پێنج قۆناغ کۆتایی دێت و جیھان لە قۆناغی یەکەمدایە

2022-01-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ئەنتۆنی فاوچی" ڕاوێژکاری پزیشکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پێنج قۆناغ بۆ پەتای کۆرۆنا ھەیە و جیھان ھێشتا لە قۆناغی یەکەمدایە.

"فاوچی" لە کۆڕبەندێکدا ئاماژەی داوە بەوەی، ڕەنگە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ببێتە کۆتایی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام بەو مەرجەی گۆڕاوی تر سەرھەڵنەدات کە بتوانێت بەسەر دژە تەنەکانی جەستە دروستی دەکات زاڵ بێت.


بە وتەی "فاوچی" بەو پێیەی  "ئۆمیکرۆن" زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و بەرگری دژی ڤاکسینەکان ھەیە، ئەوا ئەگەری سەرھەڵدانی کۆرۆنای گۆڕاوی تر زۆر زیاترە.


"فاوچی" باسی لەوەش کرد، کۆرۆنا دوای پێنج قۆناغ کۆتایی دێت و جیھان ھێشتا لە قۆناغی یەکەمدایە.