ئیسماعیل قائانی عێراقی بەجێھێشت

2022-01-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ئیسماعیل قائانی" فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، عێراقی بەجێھێشت، میدیاکانیش کۆبوونەوەکانی لەگەڵ "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر، بێ ئەنجام باس دەکەن.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە، "قائانی" سێشەممە عێراقی بەجێھێشتووە و ھەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری نێوان رەوتی "سەدر" و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان شکستی ھێناوە و نەیتوانیوە "سەدر" قایل بکات بە یەکخستنەوەی ناو ماڵی شیعە.

چەند سەرچاوەیەکیش لە "بەغداد"ەوە باس لەوە دەکەن،"سەدر" لە ماوەی چەند سەعاتێکی کەمدا دووجار لەگەڵ " قائانی" کۆبۆتەوە و سوور بووە لەسەر بەشداری پێنەکردنی " نوری مالکی" سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە حکومەتی داھاتوودا.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی عێراق، پێشبینی دەکرێت بەمنزیکانە "قائانی" جارێکی تر سەردانی "عێراق" بکاتەوە و ھەوڵەکانی بۆ یەکخستنی ماڵی شیعە چڕتر بکاتەوە.