ئەردۆغان: پلانمان ھەیە بەربەستی ھەڵبژاردن بۆ ٧٪ کەمبکەینەوە

2022-01-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەردۆغان رایگەیاند، پلانیان ھەیە بەربەستی ھەڵبژاردن بۆ ٧٪ کەمبکەنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ وەفدی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست " مەھەپە " کۆبوونەتەوە و ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن بەربەستی ھەڵبژاردن لە ١٠٪ بۆ ٧٪ کەمبکەنەوە و لە رۆژانی داھاتووشدا وەفدی ھەردوولا جارێکی تر کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدەن.
حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، ھەوڵەکانی ئاکپارتی بۆ کەمکردنەوەی بەربەستی ھەڵبژاردن بۆ رزگارکردنی مەھەپەی ھاوپەیمانیەتی لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت، چونکە بەپێی راپرسییەکان پێگەی جەماوەری مەھەپە رووی لە دابەزینە.