(جەیمس جیفری) نێردەی پێشوی ئەمریکا بۆ سوریا راگەیاند، ئیدارەی ئێستای واشنتۆن پەیوەندیەکی باشی لەگەل ئەنجومەنی سوریا دیموکرات (مەسەدە) ھەیە.
لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا (جەیمس جیفری) وتی، ئەمریکا ستراتیژیەکی سیاسی و ئابوری توکمەی لە سوریا ھەیە بەڵام تا ئێستا لەبارەی نەوتی سوریا کە زۆرینەی لە ژێرکۆنترۆلی (ھەسەدە) دایە ستراتیژیەکی رونی نییە، وتیشی،ھەندێک کێشەی بچوکی لە بارەی پەرەپێدان و بازارکردنی یەدەکی نەوتی باکوری خۆرھەلاتی سوریا ھەیە.
ئاماژە بەوەشکردوە چەندین دەستپێشخەری ئەمریکا ھەیە بۆ پشتیوانی سەقامگیری باکور و خۆرھەلاتی سوریا.