تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێم لە ٤٠٠ ھەزار نزیک دەبێتەوە

2022-01-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە ٤٠٠ ھەزار کەس نزیک دەبێتەوە، تا ئێستاش زیاتر لە دوو ملیۆن ژەمی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیان بەکارھێنراوە.

بە پێی ئامارێکی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا، تا ئێستا ٣٨٩ ھەزار و ٩٠١ کەس لە ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە حەوت ھەزار و ١٦٦ کەسیان گیانیان لە دەستداوە، ٤٦ ھەزار و ٨٧٨ تووشبووش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.


ھەروەھا، نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠ ھەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارھێنراون، ٣٦٪ی کەسیان سەروو ١٨ ساڵ ژەمی یەکەم و ٢٧٪یش دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.