لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ١٧ ھەزار توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

2022-01-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاشکرایکرد، تا ئێستا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ١٧ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و، ٣١٧ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری ھەرێمیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون لە ناوچەکە گەیشتووەتە ٨٩%، لە کاتێکدایە گیانلەدەستدان بە ڕێژەی ١٣% کەمیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش وڵاتی ناوچەکە تا ئێستا توانیویانە تەنھا ١٠%ی دانیشتوانەکانیان بە ڤاکسین بکوتن، لە کاتێکدا بەھۆی ئەو ڤاکسینەی لەبەردەستیاندایە، دەتوانن ٤٠%ی دانیشتوانەکانیان بکوتن.
ھۆکاری ئەوەشی گەڕاندوەتەوە بۆ لاوازی کەرتی تەندروستی و نەبوونی بەرپرسیارێتی لەلای دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، دیارترینی ئەو وڵاتانەش بریتین لە جیبۆتی و سۆماڵ و سودان و سوریا و یەمەن.