شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی د.مارف عومەر گوڵ دەکات

2022-01-15
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی د . مارف عومەر گوڵ دەکات و ڕایدگەیەنێت ، دکتۆر مارف عومەر گوڵ خاوەنی گەنجینەیەکی دەوڵەمەندبوو لەبابەتی ئەدەبی و زانستیدا .

دەقی پرسەنامەکە : 
بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی کۆچکردوو
بەرێزان نوسەر و شاعیر و ئەدیبانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیست، پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بەھاوبەشی خەمتان دەزانم.
دکتۆر مارف عومەر گوڵ خاوەنی گەنجینەیەکی دەوڵەمەندبوو لەبابەتی ئەدەبی و زانستیدا، سەرباری لێکۆڵینەوەی لەسەر جینۆسایدی کورد و رۆڵی بەرچاوی وەک ئەکادیمیستێکی شارەزای کورد لەپێگەیاندنی نەوەی جۆشکراو بەزانست و زانیاری، بەکۆچکردنی ئەم پرۆفیسۆرە خەمێکی قوڵ بەرۆکی ھەمووانی گرتەوە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردووش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.