باندێکی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر لە سەقز دەستگیرکرا

2022-01-15
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سەقز ٣٨ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا و باندێکی بازرگانیش بەو ماددانە دەستگیرکرا.


عەلی ڕەزا رەزا پورداواکاری گشتی شاری سەقز لە پارێزگای سنە رایگەیاند، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، ھێزە ئەمنییەکان توانیویانە ئەندامانی باندێکی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر لەناو شاری سەقز و شارۆچکەی ساحێب دەستگیر بکەن، دەستیشیان گرتووە بەسەر ٣٨ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری شیشە.
ئاماژە بەوەشکرد، بەکارھێنەران و بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.