بەھۆی بەفربارینەوە لە باکوری کوردستان رێگەی ١٣٠١ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە

2022-01-15
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی بەفربارینەوە رێگەی ھەزار و ٣٠١ ناوچەی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی وان و ھەکاری و بەدلیس و مووش داخراون.

گەورە شارەوانی وان رایگەیاندوە، بەھۆی بەفربارین و ھەڵکردنی رەھێڵەوە، رێگەی ٩٣٠ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون، لە پارێزگای ھەکاریش رێگەی ٦٤ گوند و لە بەدلیس رێگەی ١٩٨ گوند و لە پارێزگای مووشیش رێگەی ١٠٩ گوند داخراون.
بەپێی راگەیەنراوێکی گەورە شارەوانی وانیش، تیمە پەیوەندیدارەکان لەو پارێزگایانە ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەر شەقامەکان و کردنەوەی رێگەکان بە رووی ھاتووچۆدا.