بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
2022-01-14
|
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پاش ڕووداوی فێلکردن و دزینی ھەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی ھەلی کار لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شاری ھەولێر، تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیان ھەڵسان بە ئەرکی خۆیان و بە ھاوکاری پۆلیسی ھەولێر توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بکەن و باندەکەش دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.
|