ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەزار و ٤٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١١١ تووشبووش چاکبوونەتەوە، ٣ کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
ھەر بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی ھەرێم گەیشتووەتە ٣٨٦ ھەزار و ٨٦٣ کەس، ٧ ھەزار و ١٥٨ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، ٣٧٣ ھەزار و ٦٦٠ تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.