ھەوڵەکانی بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا فەرمانێکی وەزاری لەو بارەیەوە دەردەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم ڕایگەیاندووە، ھەوڵەکانیان بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا خراوەتەگەڕ.
جەختی لەوەشکردووەتەوە،ھەر فەرمانێکی وەزاری، لە بارەی خەرجکردنی دەرماڵەی یەکەی حەفتا و ھەشتا ھەبێت، لەچەند رۆژی داھاتوودا بڵاویدەکەنەوە.