لەسەر ئەرکی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چیک لە ھەرێم، بەشێکی چاودێری چڕی تایبەت بە ژنانی دوو گیان لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵان لە سۆران کرایەوە.
"ھەڵگورد شێخ نەجیم" سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کونسوڵخانەی وڵاتی چیک لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک پێداویستی تەندروستی و ئامێری بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دەوروبەری دابین کردووە، بڕیارە لە داھاتوویەکی ھاوکارییە تەندروستیەکانیان بگەیەننە ھەموو شار و شارۆچکەکانی ھەرێم.