تەرمی ژن و مێردێکی خەڵکی مەریوان لە یۆنان دۆزرانەوە

2022-01-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەرمی ژن و مێردێکی خەڵکی مەریوان کە لە ئاوەکانی یۆنان خنکابوون، دۆزرانەوە.

تەرمی دوو کۆچبەری گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن ٣٤ ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن ٢٣ ساڵ کە لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا  و لە نزیک دورگەی سیریسی یۆنان خنکابوون، دۆزرانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەو دوو ھاوسەرە کوردە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردوو کاتێک ویستویانە لە شاری سالۆنیک بەرەو ئەسینا بڕۆن، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارێک بەھۆی نەشارەزایی و تاریکی شەو، سەرەتا ژنەکە ئاو بردوویەتی و دواتر ھاوسەرەکەی ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام ھەوڵەکانی بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەویش خنکاوە.
 ئەو ژن و مێردە ساڵی ڕابردوو بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا، خۆرھەڵاتی کوردستانیان جێھێشتووە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون.