دادگایەکی تورکیا سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەسەر ڕۆژنامەنووسێکی کورددا سەپاند

2022-01-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگایەکی تورکیا بە چەند تۆمەتێک سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەسەر ڕۆژنامەنووسێکی کورددا دەسەپێنێت و ئەو بڕیارەش ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە.

دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ لە دیاربەکر کە خۆپیشاندان بۆ کۆبانێ بەڕێوەچوو دواتر پێکدادانی چەکداری ڕوویدا، ڕۆژنامەنووسێکی کورد بە ناوی "ڕۆژھات دۆغروو" لە ناو جەرگەی ئەو ڕووداوەدا بوو، لەو کاتەدا گولـلەیەکی بەرکەوتوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە، دواتر کە چارەسەری وەردەگرت بەڵام ئێستا و لە دوای ٧ ساڵ خراوەتە زیندانەوە و سزایی زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ڕۆژھات دۆغروو تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ کە چەکی ڕووبەڕووی کەسێک کردووەتەوە بەڵام بەڵگەی ڕەسمی نییە. لە ئێستادا بڕیارەکەی دادگا لەناوخۆی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و بەرگریکارانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا تووشی شۆک کردووە.