یۆنامی: ھێرشە موشەکییەکان بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراقە

2022-01-14
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ڕایگەیاند، ئەو ھێرشە موشەکیانەی کە لە عێراقدا ئەنجام دەدرێن، ھەوڵێکی دڵڕەقانەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکە.

یۆنامی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، موشەکەکان باڵیۆزخانەکان دەکاتە ئامانج و ھاوڵاتیانی عێراق  لێی زیانمەند دەبن، ئاسایش و ئارامی دوو مەرجی سەرەکین بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ناوخۆ کە زۆر پێویستە و جەختکردنەوەیە لە سەروەریی عێراق.