ئەمریکا: ئەگەر دانوستانەکانی ڤییەننا شکست بھێنێت بژاردەی تر دەگرینەبەر

2022-01-14   |  
ئەمریکا ئێران رێککەوتنی ئەتۆمی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی تەنھا چەند ھەفتەیەکیان لەبەردەستدا ماوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی ئێن پی ئاڕ رایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەستەمە بگەڕێتە دواوە و تاران بە پشتگوێخستنی بەندەکانی ناو رێککەوتننامەی ئەتۆمی، رۆژ بە رۆژ لە گەیشتن بە چەکی ئەتۆم نزیک دەبێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی باشترین کارە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش تەنھا چەند ھەفتەیەکیان لەبەردەستدا ماوە، وتیشی ئەگەر دانوستانەکانی ڤییەننا شکست بھێنێت و نەتوانن لەگەڵ ئێران بگەن بە رێککەوتن، بژاردەی تر دەگرنەبەر.