بەیانی ئەمڕۆ ھێرش کرایە سەر بارەگای ھاوپەیمانێتییەکانی تەقەدووم و عەزم لە بەغداد
2022-01-14
|
کوردسات نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای ھاوپەیمانێتییەکانی (تەقەدووم) و (عەزم) لە ناوەراستی بەغدا ھێرشیان کرایە سەر، بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی گیانیان بە دواوە بێت.
دوای ھێرشەکانیش ھێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنی ھێرشەکانیان داوە و دەروازە و ڕێگاوبانەکانیان داخستووە و دەستیان بە لێکۆڵينەوە کردووە.
دوای ھێرشەکەش ھاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی کردوو ڕایگەیاند، ھێرشەکە بە نارنجۆکی دەستی ئەنجام دراوە و تەنھا زیانی مادی بەدواوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کردەوە تیرۆیستییە ھاوکاتە لەگەڵ ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە حزبەکەیان بەدەستی ھێناوە لەگەڵ ھاوبەشە سیاسییەکانیان لە پێناو عێراقێکی ئارام و پێشکەوتوودا.
|