موقتەدا سەدر: لاریمان نییە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانی لە پەرلەماندا ھەبێت

2022-01-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
موقتەدا سەدر پابەندبوونی خۆی بە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕاگەیاند و وتی، لاریمان نییە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانی لە پەرلەماندا ھەبێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیاری ھەڵپەساردنی کاتیی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ژێر فشاردا نەبووبێت ئەوا ئەو کارە یەکەمین ھەنگاوی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنە لە ناو پەرلەمان.


سەدر وتیشی، ئومێدیان بە ئۆپۆزسیۆنە لە بەرژەوەندی گشتی کار بکات و ویستی گەل بۆ خێرا پێکھێنانی حکومەت لە بەرچاو بگیرێت.


سەدر جەختیشیکردووەتەوە لەوەی، بەرژەوەندی گەل لە سەرووی بەرژەوەندی حزبی و تائیفی و سیاسیەوەیە  و نابێت ئۆپۆزسیۆن لە پێناو دەستکەوتی خۆی کۆسپ بخاتە بەردەم پڕۆسەی سیاسی.