دادگای فیدراڵی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ھەڵپەسارد

2022-01-13
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی کاری دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران رابگرێت.

دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ئەو سکاڵایەی لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی لەسەر یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە، بڕیاردراوە کاری دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەکی کاتی رابگیرێت.


بەپێی سکاڵاکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، یەکەمین کۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێدرا، پێشێلکاری یاسایی و دەستوری تێدابوە.