ئێران: تاوتوێی رێککەوتنێکی کاتی دەکەین کە لە ڤییەننا پێشنیار کراوە

2022-01-12
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"وەحید جەلال زادە" سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند ، تاران تاوتوێی رێککەوتنێکی کاتی دەکات کە لە ڤییەننا پێشنیار کراوە .

جەلال زادە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، وڵاتانی خۆرئاوا لە دانوستانەکانی ڤییەننادا پێشنیاری رێککەوتنێکی کاتییان کردووە کە لە رێیەوە بگەنە رێککەوتنی ھەمیشەیی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، تا ئێستاش ئێران ئەو رێککەوتنە کاتیەی رەتنەکردۆتەوە و پەسەندیشی نەکردوە ، بەڵکو لە ئێستادا تاوتوێی دەکات ، دوپاتیشیکردۆتەوە کە ئەو رێککەوتنە کاتیە زیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی ناگەیەنێت ، بەڵام ئەولەویەتی وڵاتەکەی ئەوەیە کە بگەنە رێککەوتنی ھەمیشەیی .