لە ئیدلب لە دژی بەرەی نوسرە و گرۆپە چەکدارەکانی تورکیا خۆپێشاندان بەرێوەچوو
2022-01-12
|
کوردسات نیوز
لە شاری ئیدلب و باب و عەزاز کە لە ژێر کۆنتروڵی تورکیا و گروپە چەکدارەکانیدایە بە ھۆی گرانی نرخی نانی و کەمی کارەبا و سوتەمەنی خۆپێشاندانیان دەستپێکرد.
بە پێی ھەواڵی ئاژانسەکان، خەڵکی ئیدلب و باب و عەزاز بە ھۆی گرانی نرخی نان و نەبوونی کارەبا و سوتەمەنی و خوێندنی بە پارە خۆپێشاندانیان ئەنجامداوە و (بەرەی نوسرە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا) بە گەندەڵی و پەیرەوکردنی سیاسەتی برسیکردنی خەڵک تومەتبار دەکەن.
|