ئەمریکا داوا لە روسیا دەکات بە زوترین کات سەربازەکانی لە کازاخستان بکشێنێتەوە

2022-01-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا داوا لە روسیا دەکات بە زوترین کات سەربازەکانی لە کازاخستان بکشێنێتەوە .

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنتۆن پێشوازی دەکات لە ھێوربونەوەی رەوشی کازاخستان دوای ئەو ئالۆزیانەی لە چەند ھەفتەی رابردوودا لە وڵاتەکەدا دروست بوو، ھاوکات داوا دەکات ھێزەکانی پاراستنی ئاشتی کە بە سەرۆکایەتی روسیا لە کازاخستانن ، رێز بگرن لە مافەکانی مرۆڤ و پابەندبونەکانیان بە کشانەوەی بە پەلە لەو وڵاتە .
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە سەرۆکی کازاخستان کۆتاییھاتنی ئەرکی سەربازیی ھێزەکانی پاراستنی ئاشتی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە دوو رۆژی داھاتوودا ئەو ھێزانە دەست بە کشانەوە دەکەن .