ئاڵۆزییەكانی كازاخستان نرخی نەوتی لە جیهاندا بۆ3% بەرزكردەوە

2022-01-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی ٣% لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبۆوە و، نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت گەیشتە ٨٣ دۆلار.

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕەکانی وزەی جیھانی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ گرێبەستە دواخراوەکانی مانگی ئازاری داھاتوو بە ڕێژەی لە ٣.٠٤% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٣٣ سەنت.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردەوە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندییە ھەیە بە مەترسییەکانی وەستانی ھەناردەی نەوتی کازاخستان.
لە مانگی کانونی یەکەمی رابردوەوە، ئەوە یەکەمجارە نرخی نەوت بەو ڕێژەیە بەرزبێتەوە.