سەدر: دەرگامان کراوەیە بۆ ئەوانەی ھێشتا گومانی باشیان پێدەبەین

2022-01-11
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، سورن لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە و دەرگاشیان کرایەوە بۆ ھەندێک لایەن کە ھێشتا گومانی باشیان پێ دەبەن.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ڕێگە نادەن لە لایەن ھیچ کەسێکەوە ھەڕەشە لە ھاوبەشەکانیان بکرێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا بخرێتە مەترسییەوە.
سەدر جەختیشیکردووەتەوە، بە ھیچ شێوەیەک گەڕانەوە نییە بۆ توندوتیژی و کوشتاری تایەفی، بەڵکو یاسا سەروەر دەبێت.
ئەو وتانەی موقتەدا سەدر لە کاتێکدایە، ئەبو عەلی عەسکەری لێپرسراوی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق دوێنێ ڕایگەیاندبوو، ڕۆژانی قورس و ناھەموار چاوەڕوانی عێراق دەکات، دولای ئەوەی مافی زۆرینە دەستی بەسەردا گیرا لە لایەن ئیرادەی دەرەکییەوە.