حکومەتی عێراق ٥٠٠ ھەزار پارچە زەوی بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکات

2022-01-11
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار پارچە زەوی تەرخانکراوە، بۆ ئەوەی دابەش بکرێت بەسەر ھاوڵاتیاندا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق.


لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی ئەو پارچە زەویانە لە چوارچێوەی پرۆژەی (داری) نیشتەجێبوون دەبێت، کە حکومەت ماوەیەک لەمەوبەر ئاشکرایکرد، نوسینگەی کازمی ڕوونیکردووەتەوە، تا ئێستا ١٨٦ ھەزار پارچە زەوی دابەشکراوە و نزیکەی ٣٠٠ ھەزار ماوە، کە لەسەر بنەمای شایستەیی و دادپەروەریی و شەفافیەت دابەشدەکرێن.
پرۆژەکە تا ئێستا زیاتر لە ٣ ملیۆن ھاووڵاتی ناوی خۆیان تیا تۆمارکردووە و بەردەوام لە لایەن وەزارەتی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوە و شاروانی و نوسینگەی سەرۆک وەزیران و دەستەی راوێژکارانەوە چاودێری دەکرێت.