ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە مەحمود مەشھەدانی دەکات

2022-01-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دا لێپرسینەوە لە مەحمود مەشھەدانی بکات.


سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی پێشێلکردنی دەستور و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود مەشھەدانی رەوانەی لیژنەی رەفتاری پەرلەمانتاریی دەکەن.
بەر لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان مەحمود مەشھەدانی کە بە کاتی سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی دەکرد، باری تەندروستی تێکچوو، بەشێک لە پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیش رایانگەیاند، مەشھەدانی لێی دراوە. دواتریش مەشھەدانی رەخنەی لە شێوازی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دانیشتنەکە گرت.