جوتیارانی کورد داوای شایستە داراییەکانیان دەکەن

2022-01-11
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەیەک جوتیاری کورد لە شاری بەغداد گردبوونەوە و داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانی سێ ساڵیان لە حکوومەتی فیدڕاڵ کرد.

ئەو جوتیارانە وەک خۆیان باسی دەکەن، کێشەکەیان بە سیاسی کراوە و سەرەڕای ئەوەی دۆسێیەکیان لە دادگا بردووەتەوە، بەڵام ھێشتا ٣٠٧ ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦یان وەرنەگرتووە.