کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق: ڕۆژانی سەخت چاوەڕێی وڵات دەکەن

2022-01-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کەتائیبی حزبوڵای عێراق ڕایدەگەینێت، وڵاتەکە بە ڕۆژانی سەختدا تێدەپەڕێت و ھۆشداری دەدات لە کاریگەری دەستی دەرەکی.

"ئەبو عەلی عەسکەری" لێپرسراوی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، چەندین جار ھۆشداریانداوە لە مەترسییەکانی کەوتنە ژێر کاریگەری وڵاتانی دەرەکی، بە تایبەت بەریتانیا و ئیماڕات.


ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێی ھەڵسەنگاندنە مەیدانییەکان و ئەمنییەکان، ڕۆژانی سەخت لە چاوەڕوانی عێراقدایە کە ھەمووان تێیدا دەدۆڕێن، بەڵام ھیچ ئاماژەیەکی بەو مەترسییانە نەکردووە کە بەرۆکی وڵاتەکە دەگرێت.