عەلی خان سماعیلۆڤ وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی کازاخستان دیاریکرا

2022-01-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"عەلی خان سماعیلۆڤ" وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی کازاخستان دیاریکرا و لە دوو ڕۆژی داھاتووشدا ھێزە بیانییەکان لەو وڵاتە دەکشێنەوە.

"قاسم جومارت توکاییف" سەرۆکی کازاخستان لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا "عەلی خان سماعیلۆڤ"ی کاندید کرد بۆ وەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ئیسماعیلۆڤی تەمەن ٤٩ ساڵ کە پێشتر جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران بووە، وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ پەسەند کرا.


ھاوکات سەرۆکی کازاخستان کۆتاییھاتنی ئەرکی سەربازیی ھێزەکانی پاراستنی ئاشتی لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند کە بە سەرۆکایەتی ڕووسیا بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کازاخستان ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرابوون، بە وتەی توکاییف لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ئەو ھێزانە دەست بە کشانەوە دەکەن.