٣٢٤ ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران خانەنشین دەکرێن

2022-01-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرجەم ئەندامانی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خانەنشین کران.

بە پێی مەرسومێکی سەرۆک کۆماری عێراق، کە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە، ٣٢٤ ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران خانەنشین کران، وێنەیەکی نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق کراوە بۆ جێبەجێکردن و لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر پەرلەمانتارێکی خانەنشینیش ٧ بۆ ٨ ملیۆن دینار وەردەگرێت.


ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵوەشایەوە و ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا.