لە بەغداد دوو حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار کرا

2022-01-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بەغداد دوو حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار کرا و کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە سەرتاسەری عێراق گەیشتە حەوت حاڵەت.

"سەعد کامیل لامی" بەڕێوەبەری تەندروستی کەرخ لە بەغداد ڕایگەیاند، دوو تووشبووەکە لە نێو وەفدە دیپلۆماسیەکاندا بوون و دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە ھەڵگری کۆرۆنای ئۆمیکرۆنن.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ھەرێمی کوردستانیش پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە کە سەرجەمیان لە پارێزگای دھۆکن.


لەلایەکی تریشەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاندووە، ئەگەر پێویست بکات و بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا لە مانگی ئاداردا ڤاکسینی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن بەردەست دەبێت.


کۆمپانیای مۆدێرناش ڕایگەیاندووە، لە پایزی داھاتوودا ڤاکسینی تایبەت دژ بە ئۆمیکرۆن بەرھەم دەھێنن و بەمنزیکانە تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکەن.