٣٠ تورک ھێرش دەکەن سەر سێ گەنجی کورد

2022-01-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ٣٠ گەنجی تورک ھێرشیان کردە سەر سێ گەنجی کورد و یەکیکیان بە چەقۆ بریندار کرد، بەپێی زانیارییەکانیش ھۆکارەکە رەگەزپەرستیی بووە.

ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، لە بەردەم بینای زانکۆی ئەنقەرە نزیکەی ٣٠ گەنجی تورک رێگەیان بە سێ گەنجی کورد گرتوە و ھێرشیان کردوەتە سەریان و یەکێک لە گەنجەکانیان بە چەقۆ بریندار کردوە. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری ھێرشەکە رەگەزپەرستی بووە و پێشتریش یەکێک لەو گەنجە کوردانە لەلایەن ھاوڵاتی تورکەوە ھێرشی کرابووە سەر. 


راشیگەیاند، ئەو گەنجە کوردانە کە ھێرشیان کراوەتە سەر تا ئێستا لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ناوچەکە راگیراون و ئەو کەسانەشی ھێرشیان کردووەتە سەریان بە پاساوی ئەوەی ھیچ شتێکی تر ڕوو نەدات بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەی ئەسات گواستراونەتەوە.