بەھۆی تەقینەوەیەک لە چین ١٦ کەس گیانیان لە دەستدا و ١٠ی تریش برینداربوون

2022-01-08
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی تەقینەوەیەک لە باشوری خۆرئاوای چین، ١٦ کەس گیانیان لە دەستدا و ١٠ی تریش برینداربوون.

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی بڵاوبوونەوەی غازی سروشتی لە کافتریایەکی شاری چونگینگ لە باشوری خۆرئاوای چین، تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەھۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٠ی تریش برینداربوون، ئەوە جگە لەوەی کافتریاکە بە تەواوی داڕماوە و ڕووداوەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.