لە بەریتانیا حاڵەتێکی گواستنەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ مرۆڤ تۆمار کرا

2022-01-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بەریتانیا حاڵەتێکی گواستنەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ مرۆڤ تۆمار کرا.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، کەسێک لە باڵندەوە تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بووە کە ماوەیەکی زۆر لە ماڵەکەی خۆیدا چەند باڵندەیەکی نەخۆشی ھەبووە و بەخێوی کردون و لە ئێستاشدا ئەو کەسە خراوەتە ژێر چاودێری و لە خێزانەکەی جیاکراوەتەوە، ئاژانسەکە داوای لە خەڵکی بەریتانیا کردووە خۆیان لە باڵندە نەخۆشەکان بپارێزن و نزیکی ئەو باڵندانەش نەبنەوە کە بەھۆی نەخۆشییەوە لەناوچوون.
گواستنەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە باڵندەوە بۆ مرۆڤ بە شێوەیەکی دەگمەن رودەدات و لە چەند ساڵی رابردوشدا تەنھا چەند حاڵەتێکی دەگمەن لە بەریتانیا تۆمار کراوە.