ئێران: ئامادەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە ئاسایی بکەینەوە

2022-01-07   |  
سعودیە ئێران گفتوگۆ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سعودیە ئەرێنییە و ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی بکەنەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سعودیە ئەرێنی و بەرھەمدارن و ئامادەن لە ھەر کات و ساتێکدا بێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ریاز ئاسایی بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕوایان بە گرنگی گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ سعودیە و میسر و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە ھەیە.
پێشتریش ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاندبوو، بەمنزیکانە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و سعودیە لە بەغداد دەستپێدەکاتەوە.