خرۆکە سپییەکان مرۆڤ لە تووشبوونی سەختی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەپارێزن

2022-01-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی (میلبۆرن) لە ئوسترالیا بڵاویکردەوە، خڕۆکە سپییەکانی ناو خوێن توانای ھێرشکردنە سەر ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ھەیە و، بەرگری دروستدەکات لە تووشبوونی سەختی پەتاکە.

توێژینەوەکە لە لایەن زانکۆی میلیۆرنی ئوسترالیا و زانکۆی ھۆنگ کۆنگ بۆ زانست و تەکنەلۆژیان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن توانای خۆ ڕزگارکردن و بەرگری ھەبێت لە دژە تەنەکان، ئەوا خرۆکە سپییەکانی ناو خوێن بەرگری پێویست دروست دەکەن، بۆ ئەوەی مرۆڤ بەدوور بێت لە تووشبوونی سەختی پەتاکە.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم ئەنجامە دڵخۆشکەرە بۆ ئەو جەنگەی کە ناوەندە تەندروستییەکانی جیھان سەرقاڵکردووە، لە چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن، کە بەشێوەیەکی خێرا لە جیھاندا تەشەنەی کردووە.